بڕیارە سبەی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا ،بڕیاە سبەی شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند:رۆژی پێنج شەممە شاندێکی حکومەتی عێراق کە دکتۆر رۆژ نوری شاویس تێدا ئامادە بوو لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە ،بەڵام نەگەیشتنە ھیچ رێکەوتنێک لەبارەی کێشەکانی ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی:بڕیارە سبەی رۆژی یەک شەممە شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆئەوەی بتوانن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا بەتایبەتی بودجە بگەنە رێکەوتنێک.
ئەوبەکر راشیگەیاند:ئێمە بەشداری لەکۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق ناکەین لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە تاوەکو ھەرێم وبەغدا دەگەنە رێکەوتنێک.




