لەموسڵ 477کاندیدکێبرکێ لەسەر 34کورسی پەرلەمانی عێراق دهکەن

موسڵ-تایبەت بەKDP.info/ بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ ئاشکرایکرد،لە پارێزگای موسڵ 477کاندید کێبرکێ لەسەر 34کوردسی پەرلەمانی عێراق دکەن ،کە132یان ئافرەتن.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند:لەپارێزگای موسڵ 24کیانی سیاسی بەشداری لەھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق دکەن کە سەرجەمیان 477کەسیان کاندیدکردوە بۆ 34کورسی پەرلەمان.
سەعید مەموزینی گوتیشی:لەوژمارە کاندیدەیە 132کاندید ئافرەتن کە ھەلبژێردراون بۆ پەرلەمانی عێراق.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ راشیگەیاند:پارتی دیموکراتی کوردستان ھاوپەیمانیەتی لەگەڵ سێ پارتی دیکەی کوردی کردوە، بۆ بەشداریکردن لەو ھەلبژاردنەوە ئەوانەش حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ویەکگرتووی ئیسلامی وحیزبی زەحمەتکێشان.
مەموزینی وتیشی:بۆ ئەو ھەلبژاردنە ھاوپەیمانیە کوردیەکە 60کاندیدیان ھەیە کە زۆرینەیان کاندیدی پارتین .
بریارە ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە30/4/2014بەرێوە بچێت.




