٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئاڵۆزییەكانی میسردا 32 كەس كوژران

سەرچاوە: KDP.info

میسر - / KDP.info بەهۆی پێكدادانی نێوان لایەنگرانی مورسی و هێزەكانی ئەمنی لە چەند شارێكی میسر دوای نوێژی هەینی 32 هاوڵاتی كوژران .

 سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە بەهۆی رێپێوان و ئەنجامدانی خۆپێشاندان لەدوای نوێژی هەینی لەلایەن لایەنگرانی محەمەد مورسی لەشارەكانی مەنیا لەباشورو دەمیات لە دەلتای میسر پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنیەكان و خۆپێشاندەرانی لێكەوتەوە و بەهۆیەوە 32 كەس كوژران و یەكێك لەكوژراوەكان منداڵێكی دوازە ساڵانە.

پێگەی پارتی ئازادی و داد ی سەر بە گروپی ئیخوان موسلیمین لە میسر بڵاوی كردۆتەوە پۆلیسی ئەو ووڵاتە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپێشاندەران چەكی سەربازی لەچەند شارێك بەكارهێناوە جگە لەشارەكانی قاهیرەو سویس نەبیت كە گازی فرمێسكرێژی بەكارهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار