وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا: کۆنتڕۆڵی چه‌ند شوێنێکی وڵاتمان له‌ده‌ست داوه

له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه نووسیدا وته‌بیژی وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له دژایه‌تی كردنی ئه‌وه‌ی ئه‌و به "تیرۆر" ناوی برد. ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که له‌لایه‌ن سه‌رۆكی سوریاوه لێژنه‌یه‌ك بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی بارودۆخی وڵاته‌که‌ی پێك هێنراوه.
د.جیهاد موقه‌ده‌سی وته‌بیژی وه‌زاره‌تی دره‌وه‌ی سوریا ئه‌مڕۆ 23/7/2012 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند ئێستا بارودۆخی سوریا له چه‌ند شوێنێكه‌وه ئاڵۆزه نه‌ك هه‌موو خاكی سوریا. به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له رووبه‌روو بونه‌وه‌ی "تیرۆر" له سوریا تا ئه‌و كاته‌ی وڵات له‌و قه‌یرانه رزگارده‌بیت".
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاییه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو هیچ كاتێک چه‌كی كیمیاویمان به‌كارنه‌هێناوه، وا چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی له سوریان و ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه هه‌بێت ئه‌وان بێ ده‌نگ نابن". هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "له‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای سووریای پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ڕه‌وشه‌كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت و هه‌ر ڕێڕه‌وێك وه‌ربگرێت، چه‌كی كیمیاوی و ناوه‌كی تێدا به‌كار ناهێنرێت".
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه "به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌كانه له كاتێكدا ده‌بێت كه سووریا دووچاری هێرشی ده‌ره‌كی ببێته‌وه. و تێیدا هاتووه ئه‌گه‌ر ناچار بكرێین و دووچاری هه‌ڕه‌شه و هێرشی ده‌ره‌كی ببینه‌وه، ئه‌وا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوییشه‌وه".
له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرسه‌ی كه به‌شێك له خاكی سوریا له ژێر كۆنترۆڵی سوپا ده‌رهێنراوه به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی سنووری عێراق و سوریا و توركیا، د.جیهاد گوتی:" به‌ڵێ به‌ڵام ئه‌و ناوچانه پێش ئێستاش ناوچه‌ی ئازاد بوون و به‌ده‌ست هیچ لایه‌نێكه‌وه نه‌بوون".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که "ئه‌و داوایه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێشکه‌شی به‌شار ئه‌سه‌دیان کردووه که ده‌سه‌ڵات به‌جێ بهێڵێت ده‌ستوه‌ردانێکی ئاشکرایه له كاروباری ناوخۆی سوریا و قبوڵی ناکه‌ین".




