٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەبریاری مالیکی ژمارەیەک بەرپرسی سووننە گشتی دەرەوەیان لێ قەدەغە کرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – KDP.Info /  سەرۆک وەزیرانی عێراق   لیستی ناوێکی کە ژمارەیەک بەرپرسی سوننە مەزهەبی تێدایە داوەتە فرۆکەخانەکانی عێراق تا رێگریان لێبکەن گەشتی دەرەوەی وڵات نەکەن ، ماڵپەری عێراق نیوز بڵاویکردەوە ، کە ئەو لیستە ناوە کە وەک  لیستی  رەش پێناسە دەکرێت رۆژی پێنجشەممە بەدەست فرۆکەخانەکان گەیشتووە . ناوی ژمارەیەکی زۆری بەرپرسانی سوننەی تێدایە کە تۆمەتی پەیوەندییان بە گرووپە چەکدارەکانی تووندرەوی تیرۆریستییەوە هەیە.لە نێو ئەو کەسانەشی کە ناویان هاتووە . رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراق و حەیدەر مولا گووتەبێژی پێشووی لیستی عێراقییە و عاشور حەکی ، رعد دەهلقی و ئەحمەد سلێمان و حسین داکان و چەندان ئەندام پەرلەمنتاری دیکە عێراقی هەن ، نوری مالیکی وەک خۆی راگەیاندووە ، خستنی ناوی ئەو سەرکردانەی سووننە بۆ نێو لیستی رەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە  ، کە لێکۆلینەوەکانی ئەمنی دەریخستووە: ئەو  بەرپرسانە دەستیان لە گەڵ گرووپە چەکدارەکانەوەتێکەڵکردووە و لە تێکدانی باری ئەمنی ئێستای عێراق رۆلیان هەبووە،  

هەواڵی پەیوەندیدار