٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شەڕ و پێكدادان لە شارەدێی سلێمان بەگ بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمان بەگ - KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوەكە كە لە شارەدێی سلێمان بەگ شەروپێكدادانی قورس لە نێوان سوپای عێراق و تیرۆریستانی داعش دەستیپێكردەوە و سوپای عێراقی بە تانك و چەكی قورس بۆردومانی شارەدێی سلێمان بەگ دەكات و ژمارەیەك لە تیرۆریستانی داعش كوژراون و بەو هۆیەوە 7 چەكداری داعش كوژراون.

لەلایەكی دیكەوە كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ژمارەی ئەو كەسانەی لە پارێزگای ئەنبار لە ماوەی 6 هەفتەی رابردوو ماڵەكیانان جێهێشتووە گەیشتۆتە 300 هەزار كەس. هاوكات بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە ئەو پەنابەرانە لە قوتابخانەو مزگەوت و باڵەخانەی گشتی نیشتە جێن و بەپەلە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار