٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەلاحەدین دەمیرتاش: سەرۆك كۆمار پرۆژە یاسای ئینتێرنێت رەتدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تونجەلی-KDP.info/ هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لە میانی سەردانی بۆ توونجەلی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی لە بارەی بیروڕای بەدەپە و هەڵوێستی سەرۆك كۆماری توركیا لە بارەی پرۆژە یاسای ئینتێرنێت دایەوە و گوتی: پشت بەخوا سەرۆك كۆمار لە بارەی پرۆژە یاسای ئینتێرنێتەوە ئەوەی پێویست بێ دەیكا و پرۆژەكە ڤیتۆ دەكات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی یۆكسەكئۆڤا خەبەر بڵاویكردەوە كە دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەركی سەرۆكۆمار لێكۆڵینەوە بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاساكانە، سەرۆك كۆماریش دەزانێ لەو پرۆژە یاسایەدا شتێكی ناگونجاو هەیە. پشت بەخوا سەرۆك كۆمار ئەو پرۆژە یاسایە ڤیتۆ دەكات و روانەی پەرلەمانی دەكاتەوە، ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستێكی بەو جۆرەن لە سەرۆكۆمار.

دەمیرتاش هەروەها جەختی لەوە كردووە كە مەبەستی ئەوان تەنیا بەدەستەوە هێنانی شارەوانییەكان نییە، پارتەكانی دیكە بۆ كورسی دەسەڵات شەڕی یەكتر دەكەن، بەدەپە هیچ بەرنامەیەكی بەو جۆرەی نییە چونكە كورسی ئامرازێكە، ئەوەی بۆ بەدەپە گرنگە یەكێتی و پێكەوە بوونی گەلە.

هەواڵی پەیوەندیدار