٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دادگای باڵای توركیا: پرۆپاگەندەی پەكەكە تاوان نییە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە- KDP.info/ دادگای باڵای توركیا رۆژی هەینی بە یەكجارەكی ئەو سكاڵایەی لە دژی سیاسەتمەداری كورد لەیلا زانا بە تۆمەتی پرۆپاگەندە كردن بۆ پەكەكە تۆمار كرابوو و تێیادا حكومی 10 ساڵ سزای زیندان بە سەر لەیلا زانیادا سەپێنرابوو، هەڵوەشاندەوە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە رۆژی هەینی دادگای باڵای توركیا سكاڵای دژی لەیلا زانا كە پێشتر لە سەری تۆمار كرابوو و دادگا بڕیاری 10 ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپاندبوو، هەڵسەنگاندووە و لە كۆتاییدا دادگا سەرەڕای رەتكردنەوەی ئەو بڕیارە هاوكات سكاڵاكەی سەر لەیلا زانای هەڵوەشاندووەتەوە.

داگای باڵای سزای گرانی توركیا لە بڕیارەكەی خۆیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لە سكاڵاكەدا ئاماژە بە چەند تاوان كراوە كە پێشتر گوایا لە لایەن لەیلا زاناوە ئەنجامدراون، بەڵام هیچ جۆرە بەڵگەیەكی باوەر پێكراو لە بەردەستدا نییە كە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە بسەلمێنێت.

دادگا لە بەردەوامی بڕیارەكەی خۆیدا جەختی لەوە كردووەتەوە كە لە بەشێكی دیكەی سكاڵاكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لەیلا زانا پرۆپاگەندەی بۆ پەكەكە كردووە ئەمە لە كاتێكدایە كە هیچ بەڵگەیەكی باوەر پێكراویش بۆ ئەو ئیدیعایانە لە بەردەستدا نییە و پرۆپاگەندە كردن بۆ پەكەكەیش تاوان نییە بۆیە بڕیار دراوە سكاڵاكە بە یەكجارەكی هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار