هاوڵاتیانی عێراق زۆرترین داوای مافی په‌نابه‌ریەتی له وڵاتانی جیهان دەکەن

عێراق - KDP.info/ عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌دوای زیمبابۆی، زۆرترین ڕێژه‌ی په‌نابه‌ری له وڵاتانی ئه‌ورووپاو ئاسیا و ئوسترالیا هه‌یه‌و له 12 ساڵی ڕابردودا، زیاتر له 450 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی، داوای مافی په‌نابه‌رییان كردووه, ماڵپه‌ری گلۆباڵ مه‌یڵ ئامارێک بڵاوکردۆتەوە تێدا ئەوەی خستۆتەروو کە دوای پرۆسەی ئازادی کە لەساڵی 2003 سەری هەڵدا. عێراق له ڕیزی دووه‌می ئه‌و ووڵاتانه‌یه، هاوڵاتیانی زۆرترین داوای مافی په‌نابه‌رێـتیان له وڵاتانی جیهان كردوه و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا ، ئه‌ڵمانیا زۆرترین پەنابەری عێراقی وەرگرتووە. له‌ماوه‌ی ساڵانانی 2000 تا كۆتایی 2012. به‌پێی ئاماره‌كه كه له 61 ووڵاتی جیهاندا كراوه ، عێراق به هه‌بوونی 459 هه‌زار و 786 په‌نابه‌ر له‌دوای زیمبابۆی له ڕیزبه‌ندی دووه‌م دایه. ئەو وڵاتانەی هاوڵاتیانی عێراق زۆرترین داوای مافی په‌نابه‌رێتیان لێكردوون، ئه‌ڵمانیا زیاتر له 94 هه‌زار كه‌یس و سوید به وه‌رگرتنی زیاتر له 73هه‌زار كه‌یس ، هۆڵه‌ندا به‌وه‌رگرتنی زیاتر له 28 هه‌زار كه‌یس ، فنله‌ندا به‌وه‌رگرتنی زیاتر له 5 هه‌زار كه‌یسن.




