پاش دواخستنی پاره‌ی موچه‌ی هه‌رێم نوسراوی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بە مالیکی كرد

بەغدا - KDP.info/ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نوسراوی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی پاش دواخستنی پاره‌ی موچه‌ی هه‌رێمی کوردستان پێشكه‌ش بە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد. فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق بە KDP.infoی راگەیاند: نووسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شی ئیدارەی مالیکیم کردووە چوونکە حكوومه‌تی عێراق بودجه‌ی كردووه به بابه‌تێكی سیاسی و هەموو ئەو بەڵینانەشی دابوو بە ئێمە لێ پاشگەزبۆتەوە، فازل نه‌بی رایگه‌یاند: مالیكی بەڵێنی به وه‌زیره كورده‌كانی دابوو تاوه‌كو پاره‌ی موچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بكات بەڵام له به‌ڵێنه‌كه‌ی پاشگه‌ز بۆته‌وه. فازل نه‌بی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق، مانەوەی لە پۆستەکەی بەبێ بوونی دەسەڵات رەتکردەوە گووتی: پێشتر بەو دەسەڵاتەی کە هەم بووە نه‌م هێشتووه بۆ یه‌ك ده‌قه موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دواکەوێت، به‌لام ئێستا مالیکی لەبری ئیمە بریار دەدات ، كاتێك كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان نه‌درێت. گرنگ نییە من لەو پۆستە بمینێمەوە یاخوود نا.




