سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی خوالێخۆشبێت مەلا ئەحمەدی خانەقا
بسم اللە الرحمن الرحیم
کل نفس ذائقە الموت وانما توفون اجورکم یوم القیامە فمن زحزح عن النار وادخل الجنە فقد فاز وما الحیاە الدنیا الا متاع الغرور
ئێمە وەکو بنەماڵەی بەرێز مامۆستا (ملا احمد خانقاە) بە پێویستمان زانی زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەرێزانە بکەین کە بەشداری ئەو خەمە گەورەیان کرد لە گەڵماندا لە کاتی بە خاک سپاردن و رۆژانی ماتەمینەکە لە شاری هەولێر و سلێمانی، هەر لە خزمان و دۆستان و هاوەڵانی خۆشی و ناخۆشی مامۆستا، هەروەها زۆر سوپاسی جەماوەری موسلمانی کوردستان ئەکەین ئەو وەفاو دڵسۆزیەیی ئەوان بەرز ئەنرخێنین و تەنها ئەتوانین بڵیین خوای گەورە، بۆتانی بکاتە زەخیرەیەک بۆ رۆژی قیامەت و لە خوای گەورە ئەپاڕێینەوە پلە و پایەی مامۆستا بەرز بکاتەوە و لەگەڵ پێغەمبەران و زانایان و پیاو چاکان دای بنێت و ئێمەش پەیمان دەدەین بە خوای خۆمان کە وەک مامۆستا دڵسۆز بین بۆ ئاین و نیشتیمانەکەمان.
لە کۆتایی دووبارە سوپاس و پێزانیمان هەیە بۆ هەموو لایەک
انا للە و انا الیە راجعون




