٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئۆجەلان سێ پێشنیاز دەخاتە بەردەم حکوومەتی تورکیا

سەرچاوە: KDP.info

تورکیا -  KDP.info/ بەئامانجی هەنگاونان بەرەو پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە سێ پێشنیاز دەخاتە بەردەم حکوومەتی تورکیا ،تا لە رێگایەوە پرۆسەی ئاشتی، پێشوەچوون بەخۆوە ببینێت. پەرلەمنتارێكی بەدەپە کەبەم دوایە سەردانی ئۆجەلانی کردووە ئاشکرای کرد، کە لەسەردانەکەیان بۆ لای سەرۆکی پەکەکە ، ئۆجەلان سێ پێشنیازی داوەتە حکوومەتی تورکیا تاوەکو لە رێگای ئەو پێشنیازانەوە حکوومەتی تورکیا هەنگاو بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بهاوێژیت . پەروین بۆڵدان جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە رۆژنامەی حوریەتی تورکی راگەیاندووە : لەدوا دیداریان لە گەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ،سەرۆکی پەکەکە پێڕاگەیاندوون: کە لە ئێستەدا پرۆسەی ئاشتی وەستاوە و بارودۆخەکە نائارامە هۆکارەکەش وەک حکوومەتی تورکیا بە ئۆجەلانی راگەیاندووە بۆ مەسەلەی هەڵبژاردنی تورکیا گەڕاوەتەوە لەبەرامبەردا تا پرۆسەکە زیندوو بکرێتەوە، ئۆجەلان سێ پێشنیازی خستۆتە بەردەم بەرپرسانی تورکیا. پرۆسەکە زیندووبکریتەوە بەپیچەوانەوە وەستانی لەخزمەتی پرۆسەکە بەگشتی نییە ،  بۆڵدان گووتیشی لە ماوەیەکی نزیکدا ناوەرۆکی سێ پێشنیازەکەی ئۆجەلان بۆ رای گشتی  ئاشکرا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار