٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیدارەی ئۆباما گەمارۆی تەکنۆلۆژیای ئینتەر نێتی لەسەر ئێران هەڵگرت

سەرچاوە: KDP.info

ئەمه‌ریکا-  KDP.info/  ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمه‌ریکا گەمارۆی تەکنۆلۆژیای ئینتەر نێتی لەسەر ئێران هەڵگرت،  بەمەبەستی زیاتر ئازادبوون و بەکارهێنانی بەشداربووانی نێت لەلایەن هاوڵاتیانی ئێرانەوە، نووسینگەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمه‌ریکا ئاشکرای کرد: کە وڵاتەکەی بریاری سووککردنی گەمارۆی نێتی لەسەر وڵاتی ئێران داوە بەئامانجی ئەوەی بەشداربوونی نێت لە کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ئێنتەرنیت بەکار بهێنن، وەک واشنتن پۆست بڵاویکردۆتەوە . دوای هەوڵێکی چەند ساڵەی زۆری رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لەئەمه‌ریکا، دوا جار ئیدارەی باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر سوککردنی ئابلووقەی ئەمه‌ریکا بەسەر ئێران لە بارەی تەکنەلۆژیای نێتەوە، کە بۆ لەمەو دوا هاووڵاتیانی ئێران دەتوانن باشتر خزمەتگوزارییەکانی نێت  بەکار بهینن و سوودی لێببینن، پێشترێش بەرپرسێکی ئاینی شاری قوم بۆ پروپاگەندەی ئیسلام داوای لە حکوومەتی ئێران کردبوو فلترەکانی تایبەت بە تۆرە کۆمەلایەتییەکانی نێت لە ئێران هەڵبگرێت. چونکە وەک ئەو راگەیاندووە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بۆ پروپاگەندەکردنی ئاینی ئیسلام پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار