له ھەولێر کرێکارێک گیانی لەدەستدا

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ کرێکارێک لە شاری ھەولێر لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا.
راید کاروان عەبدولکەریم بەرێوبەری پۆلیسی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ھێزەکانی پۆلیس ئاگاداکراونەوە کە لەناوچەی قەتەوەی لەشاری ھەولێر کرێکارێک گیان لەدەستداوە ودوای گەیشتنە شوێنی روداوەکە دیاربوو کە کرێکارێک بەناوی یەحیا حەسەن کە تەمەنی 18ساڵە لەکاتی کارکردن لەخانوویەک بلۆکێک بەر بۆتەوە سەری ودەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
راید کاروان گوتیشی: لەئێستادا پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە ولێکۆلینەوەش دەستی پێکردوە.




