لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی 4,959 کەس لە سوریا کوژراون

سوریا - KDP.info/ سەرەڕای دەستپێکردنی گفتوگۆکانی ئاشتی لە جنێف ll کەچی شەروپێکدادنەکانی نێوان حکوومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تووندتربۆتەوە ، فرۆکە جەنگییەکانی حكوومەت بەتووندی ناوچە سنورییەکانی لوبنانی کە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی تێدا باڵادەستن بۆردوومان کرد . رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە: کە بەپێی ئاماری رێکخراوێکی مافی مرۆڤی وڵاتەکەی لەگەڵ دەستپێکردنی دانووستانەکان لە 22 کانوونی رابردوودا لە جنێف 4,959 کەس لە سوریا کوژراون. وەک رێکخراوەکە بڵآویکردۆتەوە: لەسەرەتای دەستپیکردنی شەر لە دژی رژێمی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2011 لەماوەی سێ هەفتەی رابردوو دا تووندترین شەری چەکداری لەنێوان هەردوولا روویداوە ، لای خۆشییەوە بەرپرسێکی لوبنانی رایگەیاند: شەری چەکداری نێوان سوپای سوریا و سوپای ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەی یەبرودی سنووری درێژەی هەبووە، تەنیا رۆژی چوارشەممە فرۆکە جەنگییەکانی سوریا 10 جار ئەو ناوچەیان بۆردوومان کردووە بەهۆیەوەش 300 هاووڵاتی سوری سنووریان بەزاندووە هاتوونەتە لوبنان.




