ھەفتەی داھاتوو بەغدا وهڵامی پشنیارەکانی ھەرێمی کوردستان دەداتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەرپرسانی حکومەتی عێراق بەرێوەچوو،تێدا باس لەوەکراوە کە ھەفتەی داھاتوو حکومەتی بەغدا وهڵامی پێشنیارەکانی ھەرێمی کوردستان دەداتەوە.
لەمبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەک بەبەشداری د.رۆژ نوری شاویس وعەبدولکەریم لعێبی و سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی وحوسێن شەھرستانی بەرێوە چوو، تێدا گفتوگۆلەبارەی چەند پرسێکی ھەڵپەسێردراوکراوجەختی لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە کێشەکان لەچوارچێوەی دەستور چارەسەر بکرێن.
لانە محەمەد گوتیشی:لەکۆبوونەوەکەدا حوسێن شەھرستانی باسی لەوەکرد پێشنیارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان بەدەست گەیشتووە ولەئێستادا دیراسەی دکەن وھەفتەی داھاتووش وڵامی پێشنیارەکان رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
محەمەد راشیگەیاند:ھەرکاتێک وڵامەکەیان بەدەست گەیشت ئەوانیش تاوتوێی دەکەن وبڕیاری خۆشیان لەبارەوە دەدەن.




