ھەوڵەکان بەردەوام بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناردنی بەشە پارەی ھەرێمی کوردستان

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وتەبێژی وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا مووچەی ئەم مانگەیان بەدەست نەگیشتووە ،بەڵام بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو رەوانە بکرێت.
دلێر تارق وتەبێژی وەزاەرتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی دوویان بەدەست نەگیشتووە،بەڵام بەرپرسانی کورد لەبەغدا سەرقالی چارەسەر کردنی ئەو کێشەیەن ورەنگە لەچەند رۆژی داھاتوو رەوان بکەن.
لەلایەن خۆشیەوە سەعد خالد وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری نێوان حکوومەت وپەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بەبەشداری نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەپەرلەمان سازبکرێت سەبارەت بەکێشەکانی نێوان ھەرێم وبەغدا،بۆئەوەی بتوانن بگەنە رێکەوتنێک.
سەعد خالد گوتیشی: ھەوڵ ھەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی رەوانە نەکردنی پارەی ھەرێمی کوردستان وچاوەروان دەکرێت چارەسەربکرێت،چونکە ناکرێت ناکۆکیەکان ببنە ھۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران نەدرێت وئەمە قوتی خەلکە.




