٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھیچ گۆرانکاریەک بەسەر تاقیکردنەوەکان نەھاتووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کە ئەمساڵ لەپۆلی دوازدە تەنھا یەک کۆرسی تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت،لەبەرامبەردا یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی ئەزموونەکان دەڵێت:ئەم ھەواڵە راست نیە وبەپێی سیستەمی نوێ دوو کۆرسی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

حاجی نازم یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:بەپێی سیستەمی نوێ پێویستە لەپۆلی شەش دوو کۆرسی تاقیکردنەوە ئەنجامبدرێت دواتر تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ،بۆیە ئەو ھەواڵانەی باس لەوەدکەن کۆرسێک لابراوە راست نیە ولە12/4/2014تاوەکو22/4/2014تاقیکردنەوەکانی کۆرسی دووەم بەرێوەدەچێت.

حاجی نازم گوتیشی:ئەم تاقیکردنەوانە زۆر سودی ھەیە بۆ قوتابیان، بەڵام ھەر لەئێستاوە دەیانەوەی دوام ناکەن تاوەکو کۆتایی ساڵ کە ئەمەش قبول ناکرێت بەھیچ جۆرێک.

هەواڵی پەیوەندیدار