٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە ئەگەری سەرهەڵدانی قەیرانی برسییەتی لە باشووری سودان هۆشداری درا

سەرچاوە: KDP.info

باشووری سودان - KDP.info/ بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتوەكان هۆشداری ئەوەیدا كە ئەگەری ئەوە هەیە باشوری سودان روبەڕوی مەترسی برسێتی ببێتەوە.

لە مبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵ لە توبی لارز بەرپرسی كۆمەكی سەربە نەتەوە یەكگرتوەكانی گواستەوە لە ئاكامی ئەو شەڕوپێكدادان و توندوتیژیەی لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوو باشوری سودانی گرتەوە ئەگەری ئەوە هەیە برسیەتی ئەو وڵاتە بگرێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی خەڵكەكە نەیتوانیوە كشتوكاڵ بكات.

هاوكات ئەوەشی خستەڕوو نەتەوە یەكگرتوەكان كاربۆ ئامادەكردن و دابەشكردنی خۆراك دەكات بەمەبەستی رێگە گرتن لە برسیەتی. جێگای ئاماژە بۆكردنە لە ئەنجامی ئەو شەڕوتوندوتیژیەی ئەو وڵاتەی گرتەوە 800 هەزار كەس ماڵەكانیان جێهێشتوە و نەتەوە یەكگرتوەكانیش ئەوەی راگەیاند سێ ملیۆن و دووسەد هەزار كەس پێویستیان بەخۆراك هەیە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار