پاكێجی دیموكراتیزاسیۆن لە دەستووری توركیا قبوڵ كرا

توركیا - KDP.info/ بڕگەكانی گۆڕینی ناوی گوندەكان و پروپاگەندەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و خوێندن بە زمان دایك لە لایەن كۆمیسیۆنی گۆڕینی دەستورەوە لە پەرلەمانی توركیا قبوڵ كرا.
بەپێی هەواڵێكی (AA) كۆمیسیۆنی دەستور لەناو پەرلەمانی توركیا لەچوارچێوەی گەشەدان بە ماف و ئازادیەكان،پرۆژە یاسای گۆڕینی چەند بەندێكی دەستووری قبوڵ كرد.
بەپێێ پرۆژە یاساكە هەموو جۆرە پروپاگندەیەكی هەڵبژاردن بە زمانێكی جیاواز لەتوركی و هاوكات خوێندن بە زمانێكی جیا لە توركی لە قوتابخانە تایبەتەكانەوە ئازاد دەبێ. هەر بەپێێ ئەو پرۆژە یاسایە ناوی گوندەكان دەتوانرێ بگۆڕدرێ بۆ ناوە كۆنەكانی خۆیان.
بەپێێ ئەو پرۆژە یاسایە دەستەواژەی (ناكرێ پروپاگەندەی هەڵبژاردن بەزمانێكی جگە لەتوركی بكرێ) لادەبرێت و بەمەش ڕێگە بە ئەنجامدانی پروپاگندەی هەڵبژاردن بە زمان و لەهجە جیاوازەكانی دیكە دەدرێ.
هەر بەپێێ ئەو ی پرۆژە یاسایە قەدەغەی سەر ئەوكەسانە هەڵدەگیرێ كە پێشتر بەهۆی ئەنجامدانی تاوان یان سزا دانیانەوە نەیان دەتوانی ببنە ئەندامی پارتێكی سیاسی. هاوكات دەكرێ سیستەمی هاوسەرۆكی پارتەكان بەمەرجێ لە دوو كەس تێپەرنەكات، پەیڕە و بكرێت.




