٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیستی موتەحیدون: حكوومەت لەچارەسەركردنی كێشەی ئەمنی ئەنبار جدی نیە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا - KDP.info/ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردەوە، كەلیستی موتەحیدون بۆ چاكسازی داوا دەكات حكومەتی عێراق بە دەم دەستپێشخەرییەكەی عەمار الحكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بێت، سەبارەت بەو داواكاریەی داوای كردبوو بۆچارەسەركردنی كێشەی ئەمنی عێراق.

هەروەها لیستی موتەحیدون بۆ چاكسازی كە ئۆسامە نوجێفی سەرۆكایەتی دەكات رایگەیاندووە كە حكوومەتی عێراق لە چارەسەركردنی رەوشی ئەمنی ئەنبار جدی نییە و داواشیان لە حكوومەتی نوری مالكی كرد كە هەر چی زووە هەنگاوی جدی بۆ چارەسەركردنی رەوشی ئەمنی پارێزگای ئەنبار بهاوێژێت و رێگری لە رێشتنی خوێنی هاووڵاتیان بكات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار