دەستگیركردنی هەڵگرانی وێنەكانی خاتەمی؛ هاشمی و روحانی

ئێران - KDP.info/ ژمارەیەك لە بەشداربووی رێوڕەسمی یادكردنەوەی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران كە وێنەكانی ژمارەیەك سەركردەی ئەو وڵاتەیان هەڵگرتبوو دەستگیركران.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە كە دوێنێ لەكاتی بەرێوەچوونی رێوڕەسمەكانی یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ژمارەیەك كەس كە وێنەكانی محەمەد خاتەمی و هاشمی رەفسەنجانی و حەسەن روحانییان هەڵگرتبوو دەستگیركراون. ماڵپەڕی كەلمێ بڵاویكردەوە كە رێوشوێنی توندی ئەمنی بەرامبەر بە چاكسازیخوازان و لایەنگرانی ژمارەیەك سەركردە گیرابووە بەر .
پێشتریش چاكسازیخوازان رایانگەیاندبوو كە بە نیازن بۆ بەرگری كردن لە داخوازییەكانی چاكسازی خوازانی ئێران لە رێوڕەسمەكەدا بەشدار بن.




