٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست رادەگیرێت تاوەکو بودجە پەسەند دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم وەزاەرتەکان کردوە،کە ھیچ کەسێک بەشێوەی گرێبەست دانامەزرێت تاوەکو بودجە پەسەند دەکرێت.

لەمبارەیەوە دلێر تارق وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: ھەمووکۆتایی ساڵێک ھەموو خەرجیاتەکان رادەگیرێن بە دامەزراندنیشەوە ئینجا دامەزراندن بەشێوەی ھەمیشەیی بیت یاخود گرێبەست، تاوەکو پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند دەکرێت.

دلێر تارق گوتیشی:لە پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ کەلەلایەن پەرلەمان پەسەند دەکرێت دیار دەبێت چەند کەس دادەمەزرێن وبودجەکە چۆن خەرج دەکرێت،بۆیە لەئێستادا ھیچ کەسێک نەبەھەمیشەی ونەبە گرێبەست دانامەزرێت تاپەسەند کردنی بودجە.

هەواڵی پەیوەندیدار