رۆژانه 7 منداڵ له‌دایك ده‌بن و 452 ئۆتۆمبێلیش تۆمار ده‌كرێت

سلێمانی - KDP.info/ بەپێی ئامارەکان رۆژانه 7 منداڵ له شاری سلێمانی له‌دایك ده‌بن، کەچی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیش رۆژانه 452 ئۆتۆمبێل تۆمار ده‌كرێت و هەربۆیەش هاتووچۆکانی ئەو شارە هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان رووبەرووی گرفت بۆتەوە. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نوسینگه‌ی زانیاری سلێمانی ئامارێکی بڵاوکردۆتەوە تێدا دەرکەوتووە کە رۆژانه له پارێزگای سلێمانی 7 منداڵ له‌دایك ده‌بن و له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆژانه 3 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هاوکات ئامارێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئەوە دەخاتەروو کە له‌ئێستادا 392 هه‌زارو 726ئۆتۆمبێل له‌سلێمانیدا هه‌یه‌و هه‌موو رۆژێكیش 452 ئۆتۆمبێلی نوێ له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه تۆمار ده‌كرێت. لە دەرنجام دەردەکەوێت ڕێژه‌ی زیادبوونی ئۆتۆمبێل له سلێمانی 68 هێنده‌ی رێژه‌ی زیادبوونی دانیشتوانه له‌و شاره. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره دەردەکەوێت کە بەهەژمارکردنی رێژەی منداڵ و پەککەتە و بەساڵ چوو ئێنجا بۆ هه‌ر 5 كه‌س و کەسێک ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌كه‌وێت. شایەنی باسە: زیادبوونی ژماره ئۆتۆمبێل لەهەرێمی کوردستان بۆتە گرفتێکی گەورەی هاتووچۆ ، هاوکات بۆ‌ته هۆی پیسبونی ژینگه و زیادبونی نه‌خۆشییه‌كان و چارەسەری بەپەلەی پێویستە.




