حکوومەتی ھەرێم وهڵامی نامەکەی حکوومەتی بەغدا دەداتەوە

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی کوتلەی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، دوێنێ ھەرێمی کوردستان وهڵامی نامەکەی حکوومەتی عێراقی داوەتەوە لەئێستادا ھەرێم چاوەڕێی وهڵامی بەغدایە.
نەجیب بالە تەیی سەرۆکی کوتەلەی یەکگرتووی ئیسلامی کورستان لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoراگەیاند: بڕیارە سبەی کۆبوونەوەیەک بەبەشداری سەرۆک فراکسیۆنەکان ووەزیری دارایی وحوسێن شەھرستانی ود.رۆژنوری شاویس ووەزیری نەوت لەپەرلەمان بەرێوە بچێت، بەڵام من گومانم ھەیە نوری مالیکی رێگا بدات بەرپرسەکانی بەشداری لەو کۆبوونەوەیە بکەن،چونکە ئەو ھەمیشە ھەوڵی لاوازکردنی رۆلی پەرلەمان دەدات،بۆیە ئامادە نابن.
نەجیب بالەتەیی گوتیشی:دوێنێ ئێوارە نوێنەرانی کورد لەگەڵ د.رۆژ نوری شاویس جێگری سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە وتێدا باسی لەوە کرا کە دوێنێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وهڵامی نامەکەی حکوومەتی عێراقی داوەتەوە ولەئێستادا چاوەرێی وهڵامی حکوومەتی عێراقن.
بالەتەیی رونیشیکردەوە،ئەگەر کۆبوونەوەی سبەی ئەنجامیش بدرێت ئەستەمە بگەنە رێکەوتن،چونکە چارەسەر تەنھا لەرێگەی ھەردوو شاندی حکوومەتی ھەرێم وبەغدا دەکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد،ئێمە بەردەوام دەبین لەبایکۆت کردن تاوەکو حکوومەتی عێراق ھەموارێک بۆپەرلەمان رەوانە دەکات بۆ بودجە وکێشەکانی ئێمە چارەسەربکات،کە چۆن کێشەی پارەی پترۆ دۆلاری چارەسەر کرد بەھەمان شێوە کێشەکانی کوردیش چارەسەر بکات.




