له‌سه‌ر بارودۆخی سووریا ناكۆكی كه‌وتۆته نێوان زێباری و مالكی

به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی عێراقی له سه‌ر بارودۆخی ئێستای سوریا ناكۆكیی گه‌وره كه‌تووه‌ته نێوان نوری مالكی سه‌ره‌ك وه‌زیران و هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی مسته‌قبه‌لی لوبنانی راگه‌یاندووه كه زێباری به مالكی وتووه بارودۆخی ئێستای سووریا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و یه‌كلابوونه‌وه ده‌چێت و پێویسته راسته‌خۆ عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا دا بكات چونكه ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ماوه‌یه‌كی كورتی ماوه‌و روخاندی مسۆگه‌ره به‌ڵام مالكی ئه‌و داوایه‌ی زێباری ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌و به دژایه‌تی كردنی سوریای له قه‌ڵه‌م داوه .
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه سوور بوونی مالكی له به‌رگری كردن له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د داوایه‌كی ئێرانیه‌و پێی راگه‌یه‌ندراوه ده‌بێت تا دوا سات سیاسه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به سووریا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه .




