٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بولەند ئارنچ: هیچ لێپرسینەوەیەك لە بارەی دەوڵەتی شاراوەوە ئەنجام نەدراوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەنقەرە-KDP.info/ دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی توركیا جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا و گوتەبێژی حكومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە كە حكوومەت لە دژی پێكهاتەی دەوڵەتی شاراوە دەستی بە لێكۆڵینەوە نەكردووە.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی تی ئار تی بڵاویكردەوە كە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی توركیا، جێگری سەرۆكوەزیران بولەند ئارنچ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە كە دەنگۆی دەستپێكردنی هەڵمەتێكی بەرفراوان لە لایەن حكوومەتەوە لە دژی پێكهاتە دەوڵەتی شاراوە دوورە لە راستی.

ئارنج ئاماژەی بەوە كردووە كە تا ئێستا حكوومەتی توركیا هیچ جۆرە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەیەكی لە بارەی دەوڵەتی شاراوەوە ئەنجام نەداوە و لە بەرنامەدا نییە كە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەیەكی بەو جۆرە ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار