مالیكی ده‌یه‌وێت به‌داخستنی ریگای "ئه‌لبوكه‌مال" فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی سوریا كه‌م بكاته‌وه

رۆژنامه‌ی "غد" ی ئوردنی له راپۆرتێكی خۆیدا ئه‌مرۆ 23/7/2012 بڵاوی كرده‌وه که نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئیستادا کار بۆ ئه‌وه ده‌کات فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی سوریا که‌م بکاته‌وه و له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا ده‌یه‌وێت رێگای هاوكاری له‌سه‌ر شۆڕشگێڕان دابخات.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه به داخستنی رێگای سه‌ره‌كیی سوریا عێراق ده‌كات كه پێی ده‌گوترێت ده‌روازه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال" ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بڕینی هاوكاری و هاتووچۆی شۆڕشگێرانه له ده‌روازه سنورییه‌كانه‌وه.
رۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو که سوپای عێراق به‌رده‌وامه له جوڵه كردنی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی کۆنتڕۆڵیان بکات.




