٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەھرۆ سەعید:دەستپێکردنی دروستکردنی 500قوتابخانە،تەنھا فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ماوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەkdp.info/راوێژکارێکی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت:ھەموو ئامادەکاریەک کراوە،تەنھا فەرمانی سەرۆکی حکوومەت ماوە بۆ ئەوەی دەست بەدروستکردنی 500قوتابخانە بکرێت لەھەرێمی کوردستان.

نەھرۆ سەعید راوێژکاری وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ھەموو ئامادکاریەک کراوە بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 500قوتابخانە ،ھەرلە دابینکردنی زەوی ودروستکردنی دیزایەن وبانگھێشتکردنی کۆمپانیاکان کە لە74کۆمپانیا چوار کۆمپانیا ھەڵبژێردراون کە بەم کارە ھەڵدەستن ولەئێستادا تەنھا ئەوە ماوە سەرۆکی حکوومەت فەرمانی کۆتایی بدات ودەست بەدروستکردنی دەکرێت.

نەھرۆ سەعید کە بەرێوبەری بیناسازیشە لەوەزارەتی پەروەردە راشیگەیاند:حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیارێک و55ملیۆن دۆلاری بۆ دروستکردنی ئەو 500قوتابخانانە دابینکردوە.

سەعید رونیشیکردەوە،ھۆکاری دواکەوتنی دەستپێکردنی ئەوقوتابخانانە بۆئەوەدەگرێتەوە،کە ئەم جارە پلانێکی باشمان داناوە وبەشێوەیەکی زانستیانە دەستمانپێکردوە ولە ھەر بابەتێکیش سودمان لەخەڵکانی بسپۆر وەرگرتووە وئەم جارە کارێک دەکەین کە پێشوتر نەکراوە.

لەکۆتایی لێدوانەکەیدا راوێژکارەکەی وەزیری پەروەردە وتی:سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر دروستکردنی دوو ھەزارو500قوتابخانە داوە،بەڵام وەک قۆناغی یەکەم 500قوتابخانە دروست دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار