٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_تایبەت بەkdp.info/وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوەەیەک سەبارەت بە دەست بەسەر داگرتنی پارەی گواستنەوەی حاجیان لەساڵی2011بەڵاودەکاتەوە وتێدا ھاتووە،

ئەمڕۆ لەچەند ڕۆژنامەو كەناڵی ڕاگەیاندن هەواڵێك لەسەر دۆسێی دەستبەسەراگرتنی پارەی گواستنەوەی حاجیانی هەرێم لەساڵی 2011 بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بەنوسراوێكی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كراوە ،كە گوایە وەزیری ئەوقاف ڕێگر بووە لەڕەوانەكردنی دۆسێكە بۆ دادگای لێكۆڵینەوە ،بۆیە بەپێویستی دەزانین ئەم ڕونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە، 
ئەم دۆسێیە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ پێكهات كە نوێنەری سەرۆكایەتی داواكاری گشتی تێدابوو، دوای لێكۆڵینەوەی ورد هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر بۆ گەڕاندنەوەی پارەكە لەڕێگای دادگای سعودیەو دەستنیشانكردنی پارێزەرێك لەشاری مەككەی سعودیە وەبەئاگاداری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دەرەوەی عیراق دوای ئەوەی وەزارەتمان هەنگاوی باشی نا بۆ دەستنیشانكردنی كەمتەرخەمیەكان و نزیكبونەوەی وەرگرتنەوەی پارەی ناوبراو كە بڕەكەی نزیكەی ملیۆنێك و هەشتسەد هەزار دۆلارە ،توانرا لەو ماوەیەدا دوو جار بەڕێوەبەری كۆمپانیای لامای سعودیە لەشاری مەككە دەستگیر بكرێت هەر جارەی بۆماوەی مانگێك و دواتر بەكەفالەت ئازاد كراوە هەتا ڕۆژی دادگایی كردن، لەو كاتەشدا وەزارەتی دارایی بەنوسراوی ژمارە 1428 لە 16/12/2013 داوایان لەوەزارەتی ئەوقاف كردووە ،كە گشت بەرایەكانی تایبەتمەند بەم دۆسێیە بەمەبەستی پێداچونەوەو جێبەجێ‌ كردنی كاری پێویست دۆسێكەیان بۆ بنێرین, ئێمەش بەنوسراوی ژمارە (8887) لە 31/12/2013 هەموو دۆسیەكەمان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و وێنەمان لەنوسراوەكە داوە بەسەرۆكایەتی داواكاری گشتی بۆئەوەی لەم ڕێو شوێنانە ئاگاداربن, وەدواتر داواكاری گشتی نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتمان كردوە بەژمارە 6/94 لە 21/1/2014 ئەم نوسراوە ڕۆژی 6/2/2014 گەیشتوەتە بەشی (هاتو) لەوەزارەتمان لەبەر ئەوەی ڕۆژانی (7و8و9 ) ی ئەم مانگە پشووی ڕەسمی بووە ڕۆژی 11/2/2014 خراوەتە بەردەستی وەزیری ئەوقاف. خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەین كە وەزارەتمان هەموو ڕێو شوێنێكی ئیداری و یاسایی گرتۆتە بەر بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارەیەو ئێستاش چەند فەرمانبەرێكی پەیوەندیدار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەفەر دەكەن بۆ سعودیە بۆ بەدواداچونی ئەو دۆسێیەو ئومێدیشمان هەیە بتوانین ئەو پارەیە وەربگرینەوە, وە لەهەمان كاتدا ئێستا دۆسێی تەواوی ئەم بابەتە لەوەزارەتی داراییەو دڵنیاین ئەوانیش ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر و هاوكارمان دەبن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار