٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جارێکی دیکە کوتلە کوردیەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەkdp.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،ئەمڕۆجارێکی دیکە بەھۆی لەبەرچاونەگرتنی تێبینیەکانمان لەبودجە بایکۆتی کۆبوونەوەمانکرد،بۆیە نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی پێنج شەممە دواخرا.

شلێر عەزیز ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:کە زانیمان ئەمڕۆ بودجە دەخرێتە بەرنامەی کارەوە نەچوینە ژورەوەوبایکۆتی کۆبوونەوەمان کرد،بۆیە رێژەی یاسایی ئەندامان تەواو نەبوو،سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کۆبوونەوەکەی بۆ رۆژی پێنج شەممە دواخست.

شلێر عەزیز گوتیشی:بڕیارە رۆژی پێنج شەممە سەرکی پەرلەمان لەبارەی کێشەکانی بودجە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ود.رۆژنوری شاویس وحوسێن شەھرستان ونونەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە،بۆئەوەی بگەنە رێکەوتنێک وبودجە بخرێتە بەرنامەی کارەوە،بەڵام ئەستەمە بگەنە ھیچ رێکەوتنێک.

عەزیز رونیشیکردەوە،ئێمە بەردەوام دەبین لەبایکۆتکرد تاوەکو چۆن کێشەی پارەی پترۆ دۆلار چارەسەر کرا،بەھەمان شێوە داواکاریەکانی کوردیش لەبەرچاو بگیرێ،بەپێچەوانەوە ئێمە لەسەر ھەڵوێستی خۆمان سورین ودەنگ بەو بودجەیە نادەین.

هەواڵی پەیوەندیدار