٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە حاجی ئۆمەران ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران وەستا

سەرچاوە: KDP.info

حاجی ئۆمەران - KDP.info/ بەهۆی بوونی پشوی 22ی بەهمەن لە كۆماری ئیسلامی ئێران كە یادی شۆرشی ئیسلامی ئێرانە، بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ئاڵو گۆری بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران پەكی كەوت و بەهۆشیەوە زیان بە كاسبكاو بازرگان و بەكار بەران دەكەوێت.

لەم بارەیەوە مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە كوردستان تیڤی راگەیاند: زۆرێك لەو پشوانەی كە لە وڵاتی ئێران هەن دەبنە مایەی داخرانی سنورەكانی خۆی لە گەڵ وڵاتانی دراو سێ‌ و بە هۆشیەوە ئاڵو گۆرە بازرگانیەكان دەوەستن.

وەك بازرگان و كاسبكارو شۆفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانیش باسیان لێوەكرد، بە داخرانی سنور بۆ ماوەی یەك رۆژ كرێی شەوانەو خەرجی مانەوەی كاڵاكان دەكەوێتە سەر بازرگان و دواجار بە كار بەر ئەو خەرجیە دەدات كە هاوڵاتیە و جگە لە وەستانی ئیش و كاری رۆژانەی دەیان كاسبكاو شۆفێری سنورەكان.

لە لایەكی تر، ئەو جۆرە پشوانە لایەنی گەشتیاری ناگرێتەوەو گەشتیاران دەتوانن لە سەرجەم رۆژەكانی پشودا درێژە بەگەشتەكانیان بدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار