٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسێکی ئاینی داوای بەکار هێنانی فەیسبووک لە ئیران دەکات

سەرچاوە: KDP.info

قوم -  KDP.info/ بەرپرسێکی ئاینی لە کۆماری ئێسلامی ئێران داوای لە رابەر و حکوومەتی  ئێران دەکات رەزامەندی نیشان بدات لە سەر هەڵگرتنی فلتەرەکان و بەکارهێنانی تۆرەکانی کۆمەلایەتی لە ئێنتەرنێتدا، ئیران نیوز بڵاویکردەوە، کە ئایەتووڵا عەباس ئەسکندەری سەرۆکی رێکخراوی پروپاگەندەی ئیسلام لە شاری قومی ئێران . لە نامەیەکدا داوای لە عەلی خامەنەئیی رابەری کۆماری ئێسلامی ئیران و حکوومەتی وڵآتەکەی  کردووە ، رەزامەندی نیشان بدەن لە سەر هەڵگرتنی فلتەر و بەکار هێنانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و توویتەر تۆرە کۆمەڵآتییەکانی دیکەی ئینتەرنێت، ئەسکندەری لە پەیامەکەیدا دەڵێت: ناکرێ ئێمە دەستبەرداری ئەو ئامراز گرنگە بێن، چوونکە وەک ئەو دەڵیت زیانی بە ئاینی ئیسلام گەیاندووە و ئەوان ناتوانن لە رێگای ئەو تۆرە کۆمەڵایەتیانەوە بانگەوازی بۆ ئاینی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن،  سەرۆکی رێکخراوی پروپاگەندەی ئیسلام لە شاری قومی ئێران دەشلێت، داخستنی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زیانی زیاترە لە سوودی بۆ ئیسلام و بۆیە باشترە بریاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تۆرە کۆمەلایەتییەکان هەڵبوەشیندرێتەوە لە پێناو خزمەتی ئیسلام با هاوولاتیان بەکاری بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار