ئەردۆغان: تۆمەت بۆ گولەنییەکان دروست ناکەم بەڵکو ئەوان گەندەڵییان کردووە

ئەستەمبوڵ - KDP.info/ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاشکرای دەکات کە لە ماڵی بەرێوەبەری گشتی پێشوی هالک بانکی تورکیا کە لە جەماعەتی گوولەنییەکان نزیکە، پتر لە 4 ملیۆن دۆلاریان دۆزیوەتەوە و پارەکەش بەناشەرعی لە رێگای گەندەڵی کۆکراوەتەوە. لە دیدارێکی لە گەڵ کەناڵی جزیرەی قەتری کە دوێنێ شەو پەخشکرا رەجەب تەیبب ئەردۆغان گووتی: ئەو هەموو پارەیەی دۆزرایەوە بێجگە لە گەندەڵی چ واتایەکی هەیە، ئەو پارەیەی دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا سەروەتی گشتی خەڵکی تورکیا بووەو دزرابوو و ئەو زیانەنای کە هالک بانک رووبەروویبوویەوە، ئەو کات بووە کە پێش ئەوەی پارتەکەی ئەو واتە (دادو گەشپێدان) بگاتە دەسەڵات ، بەگووتەی ئەرۆخان ئێستا هالک بانک یەکێکە لە بانکە ناودارەکانی ئەوروپا، لەبارەی دروستکردنی تۆمەت بۆ جەماعەتی گولەنییەکانەوە ئەردۆغان گووتی: ئێمە تۆمەت دروست ناکەین هەموو بریارەکانمان پشت بە راپۆرتی داواکاری گشتی تورکیا دەبەستێت و ئەوەی پۆلیس لەباریەوە خستبوویەروو راستییەکەی شێواندرابوو. سەبارەت بە دەستگیرکردنی هەندێک کەسی نزێک لە دەسەڵاتەکەی. سەرۆک وەزیرانی تورکیا گووتی: ئەوان بێتاوانن تا دادگا بریاری کۆتایی خۆی لەبارەیانەوە دەردەکات. شایەنی باسە: لە ماڵی سلێمان ئەسلان بەرێوەبەری گشتی پێشوی هالک بانکی تورکیا لە نێو سەندوقەکانی پێڵاودا پتر لە4 ملیۆن دۆلار شاردرابوویەوە دواتر پۆلیسی تورکیا لە 17 کانوون دەستی بەسەرداگرت.




