ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی رۆژانه به‌سه‌ر 2300 خێزانی كه‌مپی كه‌ورگۆسك دابه‌ش ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانیدا خۆراكی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر 2300 خێزانی په‌ناخوازی كه‌مپی كه‌ورگۆسكدا دابه‌ش كرد.
رۆژی 12/2/2014 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی له‌ناو كه‌مپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ستا به دابه‌شكردنی خۆراكی رۆژانه به‌سه‌ر 2300 خێزاندا، خۆراكه‌كانیش پێكهاتبوون له: (گۆشتی مریشك، نیسك، ساوار، لۆبیا، نۆك، زه‌یت، پاقله) كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك به‌سه‌ر سه‌رجه‌م خێزانه‌كانی كه‌مپه‌كه‌دا هاته دابه‌شكردن.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌رجه‌م كامپی په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بووته جێگای ره‌زامه‌ندی دانیشتوانی كه‌مپه‌كان و سوپاسی بێپایانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ن، له‌و میانه‌شدا هاووڵاتیانی كه‌مپه‌كه ده‌ستخۆشییان ئاراسته‌ی ده‌زگا كرد‌و رایانگه‌یاند: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژانه به‌دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان خزمه‌تی زۆری كردوون، ئه‌مه‌ش جێگای ده‌ستخۆشی و رێزگرتنه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
