٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکوومـەتدا دانووستانەکانی کۆنگرەی جنێف 2 دەستیپێکردەوە

سەرچاوە: KDP.info

جنێف -  KDP.info/ ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا دەکات دوا رۆژی سوریا بەبێ بەشار ئەسەد بەرێوەبچێت، حکوومەتی سوریاش سووربوونی خۆی لەسەر شەڕی چەکداران نیشاندەدات، دوێنی دووشەممە دانووستانەکانی جنێف 2 لە نێوان شاندی ئۆپۆزسیۆن و شاندی رژێمی بەشار ئەسەد لە شاری جنێفی سویسرا دەستی پێکرد،  وەک رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا دەکات دوا رۆژی سوریا بەبێ بوونی بەشار ئەسەد لە حکومڕانی ئەو وڵاتە بەرێوەبچێت، لەبەرامبەریشدا شاندی حکوومەتی سوریا  سوورە لەسەر شەڕکردنیان لەدژی  چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کە ئەوان بە تیرۆریست ناویان دەبەن، گفتوگۆی دانووستانی قۆناغی یەکەم بێجگە لە ئازادکردنی کٶمەڵیک هاوڵاتی کە گیریان خواردبوو لە شاری حمس و چەند ناوچەیەکی دیکە هیچ بەرهەمێکی دیکەی گرنگی لێنەکەوتەوە،  لە 22 کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بە بەشداری ئەمریکا و رووسیا چەند وڵاتێکی دیکە کۆنگرەی جنێف 2 دەستی پێکرد . ئێستاش تاکە هەوڵ بۆ سەرکەوتنی وتوێژەکانی قۆناغی دووەمی دانووستانەکان ئەوەیە کە شەڕی نێوان هەردوولا رابگێرێت و دواتر ئالیەتێکی تازە بۆ حکوومڕانی سوریا لێبکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار