چوار ته‌قینه‌وه لەكه‌ركووك ژماره‌یه‌ك كوژراو وبریندارى لێكه‌وته‌وه

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركووك لیوا تۆران عه‌بدولره‌حمان راگه‌یاند: سەرلەبەیان ئه‌مڕۆ له‌یه‌ك كاتدا چوار ته‌قینه‌وه كه‌ركووكى هه‌ژاند و به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش 5 كوژراو و 21 بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جێگای باسە یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له نزیك گه‌راجى سلێمانى و نه‌خۆشخانه‌ى سووتانى كه‌ركووك بووە و ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌میش له نزیك بنكه‌ى پۆلیسى قۆڕییه روویداوە و ته‌قینه‌وه‌ى سێیه‌میش له شه‌قامى په‌روه‌رده له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌غدا و ته‌قینه‌وه‌ى چواره‌میش له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌غدا روویدا، جگه‌له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌یانى له دوبز 2 ته‌قینه‌وه دیكە روویداوە.
لەوبارەیەشەوە پۆلیسى كه‌ركووك رایگه‌یاند: لەوبارەیەوە كه‌مێكى دیكه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌به‌ستین بۆ راگه‌یاندنى زانیارییه‌كان.




