٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

15 سەربازی سوپای عێراقی لەلایەن چەكدارانەوە سەربڕان

سەرچاوە: KDP.info

موسڵ - KDP.info/ لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر سریەیەكی سەر بە سوپای عێراقی لە باشووری شاری موسڵ 15 سەرباز لەلایەن چەكدارانەوە سەر دەبردرێن . سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند كە شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی نەناسراو بە بیست ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان كردە سەر سەریەیەكی سەر بە سوپای عێراقی لە گوندی عەین جەحش لە ناحیەی حەمام عەلی باشووری شاری موسڵ و 15سەرباز بە شێوەیەكی زۆر درندانە كوژران وهەروەها دەستیان بە سەر ئۆتۆمبێلێكی جۆری هەمەر داگرت . دواتر هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو تەرمی كوژراوانیان بۆ فەرمانگەی دادی پزیشكی گواستەوە .

جێی باسە دوێنێش سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەشاری موسڵ لەهەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو كە لەڕێگەی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوەوە كرایە ئامانج.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری موسڵ رایگەیاند بۆمبێكی چێنراو بەكاروانی ئۆتۆمبێلەكانی ئوسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا تەقیوەتەوەو ناوبراو لەو هەوڵەی بۆ تیرۆركردنی دراوە رزگاری بووە.ئەو سەرچاوەیە جەختیشی كردەوە كە ئوسامە نوجێفی لەو هەوڵی تیرۆركردنەدا بریندار نەبوە و سەلامەتە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار