٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

روحانی: سیاسەتی دەرەوەی ئێمە یەكسانییە نەك خۆ رادەست بوون

سەرچاوە: KDP.info

تاران - KDP.info/ رێوڕەسمی سیی و پێنجەمین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شار و شارۆچكەكانی ئەو وڵاتە بەرێوەدەچێت و لە تارانیش بە وتاری حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران رێپێوان دەستیپێكرد.

لە رێپێوانەكاندا هاووڵاتیان دروشمەكانی دانوستانەكانی ناوەكی لەگەڵ رۆژئاوا و هەندێك خەڵكی رێكەوتن لەگەڵ ئەمەریكا و رۆژئاوا رەتیانكردەوە.

لە میانەی وتارەكەیدا حەسەن روحانی ئاماژەی بە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كرد لە چوارچێوەی بەرژوەندییەكانی گەل و گوتی سیاسەتی دەرەوەی ئێمە یەكسانییە نەك خۆ رادەست كردن؛ نە سازش و نەك كاردانەوە.

هەروەها روحانی جەختیكردەوە كە مللەتی ئێران دەبێت بەرامبەر دوژمنانی دەرەكی یەكگرتوو و هوشیار بن.

سەبارەت بە بەرنامە ناوكییەكەی ئێران؛ روحانی گوتی لە ئامانجەكانی بەنامەی ئەتۆمی ئێران لەراستای خۆشگوزارانی و بەرژەوەندی گەلی ئێرانە .

سەرۆكی ئێران گوتیشی كە ئەمەریكییەكان لەو باوەڕەدان كە خاكی ئێران هی ئەوانە و دەبێت دەست بخەنە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە و لە هەوڵی ئەوەدان دەزگا راگەیاندنەكانی لە بەرژەوەندی خۆیان بەكار بهێنن.

لە تەوەرێكی دیكەی وتەكەی دا حەسەن روحانی گوتی؛ دەبێت لەسەرانسەری ئێران یاسا باڵادەست بێت و بە پێچەوانەوە رووبەرووی هەموو ئەوانە دەبینەوە كە لە دژی یاسان.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار