٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌هۆی رەوانە نەکردنی مووچە وەزیرانی کورد لە بەغدا دەکشینەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -  KDP.info/ وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرای کرد: وەزیرانی کورد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا دەکشێنەوە ئەگەرھاتوو حکوومەتی عێراق مووچەی مانگانەی رەوانەی ھەرێمی کوردستان نەکات. د. خەیروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق بە KDP.info راگەیاند: پێویستە حکوومەتی عێراق مووچەی مانگانەی رەوانەی سەرجەم پارێزگاکان بکات، بەڵام تائێستا مووچەی مانگی شوباتی رەوانەی ھەرێمی کوردستان نەکردووە. هۆکارەکەش وەک بەغدا دەلێت لەبەر ئەوەیە تائێستا بودجەی2014  پەسەند نەکراوە، وەزیری بازرگانی عێراق روونیشیکردەوە کە بەغدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی رابردووشی بەتەواوی رەوانەی ھەرێمی کوردستان نەکردووە و لە کۆی 844 ملیار دینار کە لە ھەرێمدا بۆ مووچە خەرجدەکرێت، بڕی 566ملیار دیناری ناردووە. وەزیری بازرگانی عێراق لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد: وا بریارە  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوا بکەن حکوومەت مووچەی ئەم مانگەو تەواوکەری مووچەی مانگی رابردووش رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، بەپێچەوانەشەوە وەزیرانی کورد لە کۆبوونەوەکە دەکشێنەوە. جێی ئاماژەیە بەھۆی رەوانەنەکردنی مووچەی ھەرێم لەلایەن بەغدادوە لە مانگی رابردووەوە گرفتی دواکەوتنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان دروست بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار