موسڵ..پارێزگاری موسڵ لەھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو و پێنج خانووش تەقێندرانەوە

موسڵ- تایبەت بەkdp.info/ ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری موسڵ لە ھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاربوو و پێنج خانووش لەلایەن تیرۆرستان تەقێندرانەوە.
لەمبارەیەوە سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لەپارێزگای موسڵ بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاری موسڵ ئەسیل نوجەیفی تەقیەوە، لەئاکامدا ناوبراو رزگاربوو، بەڵام چوار لەپاسەوانەکانی برینداربوون.
سەعید مەموزینی گوتیشی: ھەر ئەم شەو لە گەرەکی شەمسینات کە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی موسڵ پێنج خانوو تەقێندرانەوە لەلایەن تیرۆرستان، بەڵام ھیچ کەسێکی تێدانەبوو.
مەموزینی روونیشیکردەوە، ئەم خانووانە چواریان خاوەنەکانیان پۆلیس بوونە و ئەوەی دیکەش ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵ بووە، پێشتر ھەڕەشەیان لێکرابوو لەلایەن تیرۆرستان، بۆیە لەترسان خانووەکانیان چۆڵکردبوو.




