سەردانی پەرلەمانتارانی ئاكەپە بۆ باكووری كوردستان

وان- KDP.info/ بە مەبەستی شرۆڤەكردنی سیاسەت و بەرنامەكانی ئاكەپە و هەروەها بۆ كۆ كردنەوەیدەنگی كورد بۆ ئاكەپە، زیاتر لە 30 پەرلەمانتاری ئاكەپە ماوەی چەند رۆژە دەستیان بە ئەنجامدانی سەردان كردنی شارە كوردییەكانی باكوری كوردستان كردووە.
لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئیلكەرخەبەر بڵاویكردەوە كە شاندێكی 30 كەسی لە پەرلەمانتارانی ئاكەپە لەسەر فەرمانی سەرۆكی گشتی ئاكەپە بۆ شرۆڤەكردنی سیاسەت و بەرنامەكانی داهاتووی ئاكەپە، دەستیان بە سەردان كردنی شارە كوردییەكانی باكوری كوردستان كردووە و یەكەمین وێستگەی ئەو سەردانە شاری وان و ناوچەكانی دەورووبەری وانە.
ئەو شاندە دوو رۆژە لە شاری وان و دەورووبەری سەرقاڵی ئەنجامدانی كۆڕ و كۆبوونەوەی جیاجیا لە گەڵ چین و توێژە جیاجیاكانی ئەو ناوچانەن. لە میانی كۆبوونەوەكاندا سەرەڕای شرۆڤەكردنی سیاسەت و بەرنامەكانی داهاتووی ئاكەپە هاوكات باس لە چۆنێتی بەرەو پێشەوەبردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد و بەرقەراركردنی ئاشتی لە توركیا دەكرێت و لەو چوارچێوەیەدا شاندی پەرلەمانتاران گوێ بۆ راوبۆچوونی خەڵك رادهگرن.




