٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای مردنی منداڵێكی سێ ساڵە دەوڵەت بە خۆیدا هاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌کاری-  KDP.info/   دوای ئەوەی بە هۆی بارینی بەفرێكی زۆر رێگای زۆربەی شار، شارۆچكە و  گوندەكانی باكوری كوردستان داخرا، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵە لە گوندێكی نزیك لە شاری وان گیانی لەدەستدا. دوای گیان لەدەستدانی ئەو منداڵە دەوڵەت و كاربەدەستانی ناوچەكە بەخۆیاندا هاتنەوە و دەستیان بە راماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگا داخراوەكان كرد.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی سۆنخەبەری توركی بڵاویكردەوە كە بە هۆی بارینی بەفر رێگای زۆربەی زۆری ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ (باكوری كوردستان) داخران و كاربەدەستان بۆ كردنەوەی ئەو رێگایانە زۆر كەم تەرخەمییان نەواند.

بە هۆی كەم تەرخەمی كاربەدەستانەوە، منداڵێكی تەمەن سێ ساڵە لە گوندێكی نزیك شاری وان، نەخۆش دەكەوێتو باوك و دایكی داوای هاوكاری لە تیمی فریاكەوتن و بنكەكانی تەندروستی دەكەن، بەڵام ئەو تیم و بنكانە بە هۆی داخراوە بوونی رێگاكانەوە بە هانایانەوە ناچن.

ئەو منداڵە سێ ساڵە دەمرێت و باوكی بۆ ئەوەی بۆ پشكنین تەرمەكەی بباتە بنكەی تەندروستی تەرمی كۆڕە سێ ساڵەكەی دەخاتە نێو تەلیسێكەوە و دوای 16 كیلۆمەتر رێپێوان دەگاتە بنكەیەكی تەندروستی.

ئەو رووداوە بوو هۆی سەرسۆڕمانی توركیا و شەرمەزاری حكوومەت و كاربەدەستان، بۆیە دوای ئەو رووداوە حكوومەت و كاربەدەستان بەشەو و رۆژ سەرقاڵی راماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگا داخراوەكانی ناوچەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار