٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەیەک لەسەرچەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەموارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان پێکھات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ سەرۆکی یەکەم دانیشتینی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد،ئەمڕۆ لیژنەیەکی 27کەسی لەسەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پێکھات ،بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ ھەموارکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان.

محەمەد سادق سورچی سەرۆکی یەکەم دانیشتینی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند:ھەموو ھەفتەیەک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە ولەکۆبوونەوەی ئەمڕۆش لیژنەیەک لە27ئەندامی پەرلەمان لەسەر جەم فراکسیۆنەکان پێکھات ،بۆئەوەی ئامادەکاری بکەن ھەرکاتێک دەستەی سەرۆکایەتی ولیژنەکان ھەلبژێردران پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەمواربکرێتەوە.

محەمەد سادق سورچی گوتیشی:بەپێی یاسا ناکرێت ھیچ لیژنەیەک دروست بکرێت تاوەکو دەستەی سەرۆکایەتی ھەلبژێردرێت،بەڵام ئەم لیژنەیە تەنھا وەک ئاسانکاریەکە بۆ ئەوەی ئەوکاتەی دەستەی سەرۆکایەتی ھەلبژێردرا  پەیرەوەی ناوخۆی پەرلەمان ھەموار بکرێتەوە.

سورچی ئاماژی بەوەشکرد،چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەلبژێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار