فەرهاد ئەترۆشی: ئەگەر مالیكی نەهاتە بەردەم پەرلەمان ئەوا بە غیابی لێپرسینەوە لەگەل دەكەین

فەرهاد ئەترۆشی ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە دیمانەیكدا لەگەڵ رووداو ئاشكرای دەكات ئەو هەفتەیە یاخود لەچەند رۆژی داهاتوودا، بە فەرمی داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین نامەی بانگكردنی مالیكی بۆ بەردەم پەرلەمان، رەوانەی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق بكات.
فەرهاد ئەترۆشی ئەندامی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كەلەهەمانكاتدا ئەندامی لێژنەی ئامادەكردنی دۆسیەی بانگكردنی نوری مالیكیشە بۆ بەردەم پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: ئەو بەڵگانەی لای ئێمەیە لەسەر مالیكی، لەسەر سەرۆكی وەزیری هەر وڵاتێك هەبێت، بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، دەست لەكار دەكێشێتەوە.
لەگەل ئەوەشدا ئەتروشی پێی وانییە كە نوری مالیكی بچێتە بەردەم پەرلەمان، لەمبارەیەوە ناوبراو گوتی: ئەگەر مالیكی نەهاتە بەردەم پەرلەمان ئەوا ئەوكات بەغیابی لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكەین.
گوتیشی، ئێمە زۆر بە وردی كاری خۆمان كردووە بۆ ئامادەكردنی دۆسیەكان و ئەو تۆمەتانەی كە رووبەڕووی مالیكیشیان دەكەینەوە بەهێزن.




