٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرۆژە یاسای بودجە لەکارنامەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراقدانییە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-تایبەت بەKDP.info/ پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرایکرد،بەپێی ئەو کارنامەی بۆ کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق دانراوە،پڕۆژە یاسای بودجەی تێدانیە،چونکە تاوەکو ئێستا نەگەیشتونەتە رێکەوتن لەبارەیەوە.

ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراقێ لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند:پڕۆژە یاسای بودجە لەکارنامەی کۆبوونەوەی سبەی دانەنراوە،چونکە بڕیارە پێش کۆبوونەوە سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ کوتلەکان کۆبێتەوە ،ئەگەر بگەنە رێکەوتن دەخرێتە بەرنامەی کارەوە،بەڵام ئەستەمە بتوانن بگەنە  ھیچ رێکەوتنێک.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی:ئەگەر بخرێتە بەرنامەی کارەوە ئێمە بەشدار نابین لەکۆبوونەوەکە وبایکۆتی دەکەین.

ئەبوبەکر رونیشیکردەوە،ئێمە سورین لەسەر ئەوەی ئەگەر داواکاریەکانی ئێمە جێ بەجێ نەکرێت دەنگ بەپڕۆژە یاسای بودجە نادەین.

هەواڵی پەیوەندیدار