ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 300 كارتۆن پێداویستی ته‌ندروستی ده‌به‌خشێته نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له‌شاری هه‌ولێر

به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری بواری ته‌ندروستی و به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی پێویستیه‌كی زۆریان به ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی هه‌یه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری چه‌ندین نه‌خۆشخانه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له هه‌ڵمه‌تێكی نوێ‌دا زیاتر له 300 كارتۆن له پێداویستی ته‌ندروستی به‌خشیه نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له‌شاری هه‌ولێر كه تایبه‌ته به‌نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه.
رۆژی 10/2/2014 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی زیاتری كه‌رتی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌تی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا هه‌ستا به دابینكردنی زیاتر له 300 كارتۆنی جۆراو له پێداویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی كه تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و شێرپه‌نجه، هاوكارییه‌كانیش بریتی بوون له كانوله‌ی جۆراوجۆر، سرنج، ئامێری پێدانی مغه‌زی، ده‌سته‌وانه‌ی پزیشكی، ده‌مامك، رووپۆشی نه‌شته‌رگه‌ریی، پاككه‌ره‌وه و ده‌رزی جۆراوجۆر و هه‌روه‌ها چه‌رچه‌فی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆش. له‌لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی ئیداری نه‌خۆشخانه‌كه زۆر سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-یان كرد كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان دابین ده‌كات، له‌و میانه‌شدا نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاوكاری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به‌بێ جیاوازی دابین ده‌كات، بۆ نموونه‌ش ئه‌مساڵ بۆ هه‌ریه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی رانیه‌و قه‌ڵادزێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه دابینكردووه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
