لەماوەی شەش مانگی رابردو 27حالەتی پێشێلکاری بەرامبەر 42رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە

ھەولێر-تایبەت بەKDP.info/ لەماوەی شەش مانگی رابردو 27پێشێلکاری بەرامبەر 42رۆژنامەنووس لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ئەمەش بەراورد لەگەڵ شەش مانگی پێشوتر زیادی کردووە.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەھۆتێل چوارچرا لەشاری ھەولێر سازکرا سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئامار پێشێلکاریەکانی شەش مانگی رابردوی خستەڕوو، بەپێی ئامارەکە لەوماوەیەدا 27پێشێلکاری بەرامبەر 42رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە.
ھەر لەراپۆرتەکەدا ھاتووە ، یەک حالەتی تیرۆر وحالەتێکی ھەوڵی تیرۆر وھەشت حالەتی لێدان و پێنج حالەتی رێگەنەدان و نۆ حالەتی ھەرەشەکردن و دوو حالەتی سوکایەتی کردن و یەک حالەتی راگرتن ھەبووە.
ھەر لەراپۆرتەکەدا ھاتووە، ژمارەی پێشێلکارییەکان بەراورد لەگەڵ شەش مانگی یەکەمی ساڵی2013زیادیکردووە و حالەتی تیرۆرکردنی شەھید کاوەگەرمیانی سەرنوسەری گۆڤاری رایەلەش رویداوە.




