بەرپرسێکی پایە بەرزی ئەمریکا: رێککەوتنەکەی ئێران و ئەمەریکا لەرزۆکە

واشنتۆن – KDP.Info / بەرپرسێکی پایە بەرزی ئەمهریکا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە بارەی رێککەوتنی نێوان واشنتۆن و ئێران بۆ دەستبەرداربوونی ئێران لە چەکی ئەتۆمی. دەڵیت ئەوەندەی رێککەوتنەکە لە بەرژەوەندی ئێران دایە، لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا دانییە و پێناچێت ئێران بییەوێت دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکانی بێت، لە دیدارێکی لە گەڵ ئاژانسی (ئەمهریکان فری پرێس) یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند: ئەو رێکەوتنەی نێوان ئەمهریکا و ئێران دەرفەتێکی باشی داوەتە ئەو وڵاتە تا بتوانێ بەنهێنی چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنی و سەرەڕای ئەمەش ئێران لە رێگای ئەو رێککەتنەوە رێزی خۆی لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا تا رادەیەک بەدەست هێناوەتەوە نموونەش کۆنگرەی داڤۆسی ئابووری بوو، رۆبێرت جۆزێف ئەوەشی راگەیاندووە: رێککەوتنەکەبەمشێوەیەی دەبینری لەرزۆکە، ئیسرائیل و ئەمهریکا سوورن لەسەر ئەوەی کە ناهێڵن ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی. ئەگەر ئێران بە نهێنێش ئەو کارە بکات. ئەودەم ئیسرائیل وەشانی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدات. بەڵام باشترە ئێران بە ئاشتیانە دەستبەرداری بەرنامەکانی چەکی ئەتۆمی بێت .




