رەشید تاهیر : لەماوەیەکی نزیکدا مووچەی بە فەرمانبەرانی حکوومەت دەدرێت

هەولێر – KDP.Info / سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی‌حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرای کرد: كه به‌هۆی دواكه‌وتنی هاتنی بوودجه‌وه له به‌غداوه نه‌مانتوانیوه له‌كاتی خۆیدا مووچه بده‌ین، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌كانیان نافه‌وتێت مووچەکان لە داهاتوودا بەگشت فەرمانبەران دەدرێت. ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمی کوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: بەغدا بوودجەی نەداوە ئەوەندی دەهات ئەوەیە کە بەغدا به‌سێ جار سلفه رەوانە دەکات. ئه‌مه‌ش وای كردووه خشته‌ی پێدانی مووچه تێكبچێت مووچەکانی بە پچر پچری دابەشبکرێت. رەشید تاهیر روونی کردەوە كه له‌نزیكترین كاتدا هەوڵدەدن سه‌رجه‌م گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت. هاوولاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە مووچەکانیان نافەوتێت تەنیا کێشەکە بەپێ کات چارەسەر دەبێت.




